Accessibility links

چیمه‌ن سـاڵح باس له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كات - به‌شی یه‌كه‌م


بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌ هه‌موو به‌شه‌ جیاجیاكانیـیه‌وه‌ وه‌ك زۆر له‌ ڕۆژنامه‌وانان كۆكن له‌سه‌ری، له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌ باشوری كوردسـتاندا په‌ره‌سه‌ندنێـكی به‌رچاوی به‌خۆ بینیوه‌، وه‌لێ هاوكاتیش گازنده‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ میدیای كوردی نه‌یتوانیوه‌ به‌پـێی پـێویست بـبێته‌ فاكته‌رێـكی تۆكمه‌ له‌ دروسـتكردنی ڕای گشتیدا چونكه‌ وه‌ك ده‌گوترێت كه‌م تا زۆرێـك ده‌سه‌ڵات وازیـیه‌كانی خۆی تیادا ده‌كات.

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ میوانداری ڕۆژنامه‌وان چیمه‌ن سـاڵح كردووه‌ كه‌ سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی kurdistanonline.net .

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 11:07 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG