ڕێبه‌ری سـیاسی گروپی چه‌كداری حه‌ماسی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بانگه‌شه‌ی وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باسی پارتی فه‌تحی ڕكابه‌ركردووه.
ڕێبه‌ری سـیاسی حه‌ماسیش خالید مشـعه‌ل ڕۆژی هه‌ینی له دیمه‌شق گوتی حه‌ماس ئاماده‌یه وتووێـژی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ فه‌تحدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و جۆره وتووێـژانه" به‌بێ هیچ مه‌رجێـك ئه‌نجام بدرێن." مشـعه‌ل گوتیشی حه‌ماس كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی غه‌ززه له‌ده‌ست خۆی نادات كه له شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتی به‌سه‌ردا گرت.
خالید مشـعه‌ل به‌م تێبینیـیانه‌ی وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌باسی دایه‌وه كه پـشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا پـێشـنیازی بۆ وتووێـژی نێوان هه‌ردوولا كردبوو. هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه پـێـكدادانه‌كانی نێوان بزاڤكارانی حه‌ماس و فه‌تح له كه‌رتی غه‌ززه هه‌ر به‌رده‌وامن و بوونه‌ته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س.