Accessibility links

وتووێـژكه‌ری پـێشـووی ناوه‌كی ئێران سه‌ردانی سوریا ده‌كات


نوێنه‌رێـكی سه‌ركردایه‌تی باڵای ئێران بۆ سه‌ردانێـكی چوار ڕۆژی وا له‌ سـوریا.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵـیـیه‌كانی ئێران ده‌ڵێن عه‌لی لاریجانی نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی باڵای ئێران وا بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریادا كۆبـبێته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی تری دیمه‌شقدا له‌وانه‌ فاروق ئه‌لشه‌رعی جێـگری سه‌رۆكی سوریا و وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـوریا.

لاریجانی گه‌وره‌ وتووێـژكه‌ری پـێشـووی ناوه‌كی ئێران بووه‌، به‌رنامه‌شی بۆ دانراوه‌ سـه‌ردانی شـاری مێژویی حه‌ڵه‌ب بكات و هه‌روه‌ها سه‌ردانی شـاری ڕه‌قه‌ش بكات. عه‌لی لاریجانی دوابه‌دوای سه‌ردانێـكی بۆ میسـر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ دیمه‌شق.

میدیای ئێرانی له‌ زاری كاربه‌ده‌سـتانی سوریاوه‌ ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان تاران و دیمه‌شق زۆر به‌هێزن.

هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران سه‌ید ئه‌حمه‌د موسه‌ویی ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی ئێرانی وه‌ك باڵـیۆزی نوێی ئێران بۆ سـوریا ده‌ستنیشـان كرد. موسه‌ویی جێی باڵیۆزی ئێسـتا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌خته‌ری ده‌گرێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG