سـیناتۆری سـتانی ئیلینۆیز باراك ئۆباما و فه‌رمانداری پـێشـووی ئه‌ركه‌نساس مایك هه‌كه‌بی له پـێشـبڕكێ حزبـیـیه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی سـتانی ئایاوادا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. باراك ئۆباما كه زۆرترین ده‌نگی له كۆبوونه‌وه حزبـیـیه‌كه‌ی دیموكراته‌كاندا به‌ده‌ستهێنا ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌س كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریكایی بێت و له یه‌كه‌م پـێشـبڕكێـی سـیاسـی وڵاته‌كه‌دا بـیـباته‌وه. مایك هه‌كه‌بیش كه له پـێشـبڕكێی كۆماریـیه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ناسـراوه به‌وه‌ی كابرایه‌كی ئاینداره و پـێشـتر قه‌ش بووه و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ئاینی بووه.
گرێـگ فلاكه‌س په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا كه چاودێری پـرۆسه‌كه‌ی ده‌كرد له دی مۆینسی پایته‌ختی ئایاواوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌نگده‌رانی ئایاوا ده‌ستپـێـیه‌كی به‌هێزیان داوه به سـیناتۆر ئۆباما له‌م ڕێـگه دوور و درێژه‌دا كه ده‌شێت بڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی بـبێته بـژاره‌ی دیموكراته‌كان بۆ پـۆسـتی
سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئایاوا سـیناتۆر باراك ئۆباما نزیكه‌ی له سه‌دا 38 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و هاوكاتیش سـیناتۆر هێله‌ری كلـنتن كه له زۆربه‌ی سـاڵی پاردا هه‌وڵی ده‌دا ده‌نگده‌ران دڵنیا بكاته‌وه له‌وه‌ی بژاره‌ی بێ چه‌ندوچوونی دیموكراته‌كانه، به‌ڵام به ئه‌نجامێـكی نزیـك له یه‌ك له‌گه‌ڵ سـیناتۆری پـێشـوو جۆن ئێدواردز له پله‌ی دووهه‌مدا مایه‌وه.
له لـێدوانێـكدا بۆ په‌یامنێران پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌كانی ده‌نگدانه‌كه‌ی سـتانی ئایاوا كه له لایه‌ن ئاژانسه سه‌ره‌كیـیه‌كانی هه‌واڵه‌وه بڵاوكرانه‌وه سـیناتۆر ئۆباما سه‌نگی خسـته سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی له پـێش بڕكێـی ده‌نگدانی داهاتوودا ده‌یكات.
سـیناتۆر ئۆباما ده‌ڵێت" ئێمه هیوا به‌سه‌ر ترسـدا هه‌ڵـده‌بژێرین، یه‌كگرتوویی به‌سه‌ر دابه‌شـبووندا هه‌ڵـده‌بژێرین، وه ده‌شـڵێت په‌یامێـكی به‌هێزه و ده‌ینێرین بۆ ئه‌مریكا كه گۆڕان به‌ڕێوه‌یه."
له لایه‌ن كۆماریـیه‌كانیشـه‌وه مایك هه‌كه‌بی به ئاسانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مێت ڕۆمنی ڕكابه‌ریدا هێنا، هه‌كه‌بی وه‌ك كه‌سـایه‌تیـیه‌كی ئاینی پـشتی به پـشتیوانی به‌هێزی كرسـتیانه‌كان به‌ست و له لێـدوانێـكدا بۆ لایه‌نگرانی سوپاسی دانیشـتوانی ئایاوای كرد.
ده‌ڵێت " دڵنیا نه‌بووه له‌وه‌ی هه‌رگیز سـتانێـكی تری وه‌ك سـتانه‌كه‌ی خۆی ئه‌ركه‌نسـاس خۆش بوێت، وه ده‌شڵێت ئێسـتا ئایاوای زۆر خۆش ده‌وێت."
به‌شـداریكردن له‌م هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌ی ئایاوا به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵانی ڕابردوودا زۆر گه‌وره‌تر بووه و به تایبه‌تیش به‌هۆی نزیكی ئاستی كاندیده‌كان له هه‌ردوو پارتیـیه‌كه‌دا، هه‌م دیموكراته‌كان و هه‌میش كۆماریـیه‌كان له پـێشـبڕكێـی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردندا.
كارین كریمه‌ر سه‌رۆكی یه‌كێـك له‌و ده‌سـتانه بووه كه سه‌ر به بایدن بوو، به ده‌نگی ئه‌مریكای گوت بۆچی بڕیاری دا پـشـتیوانی له باراك ئۆباما بكات و نه‌ك له هێـله‌ری كلنتن.
خانم كریمه‌ر ده‌ڵێت" پـێموایه هێـله‌ری هه‌ستێـكی نه‌گه‌تیڤانه‌ی هه‌یه و به ڕاسـتیش ئۆبامام پـێباشه چونكه به ڕاستی وڵاته‌كه یه‌كده‌خات، وه ده‌شڵێت پـێـیوایه جۆ بایدن كارێـكی زۆر گه‌وره‌ی كردووه و ڕێبازه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كه‌شی توانایی و هێزی بایدن نیشـان ده‌دات و ئه‌وه‌ش شـتێـكه كه ئۆباما نیـیه‌تی، وه ده‌شـێت ئۆباما جۆ بایدن بكاته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خۆی."
ئێسـتا كه پـێشـبڕكێی ئایاوا ته‌واو بوو، كاندیده‌كان ده‌ڕۆن به‌ره‌و ستانی نیو هامشه‌ر كه ڕۆژی سێشه‌ممه و له‌وێ هه‌ڵـبژاردنێـكی تری به‌رایی بۆ كاندیده‌كانی دیموكراته‌كان و كۆماریـیه‌كانیش ده‌كرێت.
به‌شـداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كه‌ی ئایاوادا سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆباما و هه‌كه‌بی ده‌هێنێت
- Greg Flakus