Accessibility links

مایك هه‌كه‌بی و باراك ئۆباما له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ به‌رایـیه‌كانی ئایاوادا ده‌یـبه‌نه‌وه‌


فه‌رمانداری پـێشـووی ئه‌ركه‌نسـاس مایـك هه‌كه‌بی له‌ هه‌ڵـبژاردنی نێو ئه‌ندامانی پارتی كۆمار بۆ سـه‌رۆك كۆماری له‌ ئایه‌له‌تی ئایاوادا سه‌ركه‌وتوو بووه‌. له‌ حاڵێـكدا سـیناتۆر باراك ئۆباما كه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ بـبێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ڕه‌ش پـێست له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵـبژاردنی نێو ئه‌ندامانی دیموكراتدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

هه‌كه‌بی ژماره‌یه‌كی زۆرتری ده‌نگ له‌ فه‌رمانداری ماسه‌چوسـێتس، مێت ڕۆمنی، له‌ نێو پارتی كۆماردا هێناوه‌ته‌وه‌ و سـیناتۆری پـێشـوو فرێد تامسـۆن له‌ ڕیزی سـێهه‌مدایه‌، كه‌مێـك له‌ سـیناتۆر بۆ ئایه‌له‌تی ئه‌ریزۆنا، واته‌ جۆن مه‌كـكه‌ین، له‌ پـێشـتره‌.

له‌ به‌شی دیموكراته‌كانیش سـیناتۆری پـێشـوو جۆن ئێدواردز له‌ پله‌ی دووهه‌مدایه‌ له‌ خانمی هێـله‌ری كلنتن سـیناتۆر بۆ شـاری نیویۆرك له‌ پـێشـتره‌.

هه‌نگاوی دوایی بۆ كۆماریـیه‌كان هه‌ڵـبژاردن له‌ نێو ئه‌ندامانی پارته‌كه‌یاندایه‌ كه‌ له‌ ئایه‌له‌تی وایۆمینگ بۆ 5 ی ئه‌م مانگه‌ دیاریكراوه‌، له‌ حاڵێـكدا هه‌ردوو پارته‌كه‌ له‌ 8 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تایی نیو هامشـه‌ردا به‌شـداری ده‌كه‌ن و ئه‌و شـێوه‌ هه‌ڵـبژاردنانه‌ی سه‌ره‌تایـیش له‌ مانگه‌كانی دوایدا له‌ گه‌لێـك له‌ ئایه‌له‌ته‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

XS
SM
MD
LG