ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌سـتیان كردووه به سه‌ركوتكردنی ئه‌و ژنانه‌ی كه جلوبه‌رگی زسـتانه له‌به‌ر ده‌كه‌ن و به ڕه‌وشتێـكی به پـێـچه‌وانه‌ی ئیسـلامه‌وه چاوی لێـده‌كرێت. به گوێره‌ی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی تاران ئه‌حمه‌د ڕه‌زا ڕادان " شه‌ڕواڵی ته‌سـك له‌به‌ر ده‌كه‌ن و پـوتی درێژی به‌سه‌ردا هه‌ڵـده‌كێشـن."
ئه‌م سه‌ركوتكردنه له‌سه‌ر جلوبه‌رگی زسـتانه دوابه‌دوای هه‌ڵـمه‌تێـكی حكومه‌ت دێت له به‌هار و هاویندا بۆ سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه پاڵتۆی كورت، یاخود ته‌نوره، یان دامانی كورتیان له‌به‌ر ده‌كرد، یاخود له ژێر له‌چـكه‌كانیانه‌وه قژیان ده‌رده‌خست. ده‌یان هه‌زار ژنی ئێران له‌سه‌ر جاده گیران، هه‌ندێـكیان لێـیان درا و ده‌ستگیركران، وه به هه‌زاره‌ها ژن هۆشـداریـیان وه‌رگرت، وه به سه‌دها كه‌سی تر به زۆر داوایان لێـكرا ئاماده‌ی خولی ڕێـنمایـیـكردنی پـێوانه‌كانی حكومه‌ت بـبن. هه‌روه‌ها ئه‌مه ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه چه‌نده ڕێبه‌رانی ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه توندن.
حوجه‌ت ئه‌لئیسـلام غولامی ڕه‌زا حه‌سه‌نی كه مه‌لای نوێـژی هه‌ینیـیه له شـاری ورمێ له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌م دوایـیانه وتوویه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی كه جلوبه‌رگی ڕێـكوپـێـك له‌به‌ر ناكه‌ن شـایسته‌ی ئه‌وه‌ن بمرن و هاوسه‌ره‌كانیشـیان له‌گه‌ڵیاندا.
جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر جلوبه‌رگیان ده‌كرێنه ئامانج هه‌روه‌ها ژنانی ئێران هه‌ڕه‌شـه‌یان لێـده‌كرێت كاتێـك كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یـاساكانی ئێران بگۆڕن كه جیاوازی ڕه‌گه‌زی نێرینه ومێـینه ده‌كات. له هه‌ڵمه‌تێـكدا یه‌ك ملێۆن كه‌س یاداشـتنامه‌یه‌كیان ئیمزاكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ئێران بگۆڕێت كه جیاوازی له دژی ژنان ده‌كه‌ن. ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زیندانی كراون. جگه له‌وه‌ش دوو خوێندكاری كورد كه به‌شـداریـیان له هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌كه‌دا كردووه، به ناوی ڕووناك سه‌فه‌ر زاده و هانا عابدی ده‌ستگیركروان و تاوانی ئه‌وه‌یان خراوه‌ته پاڵ بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات.
سه‌كوتكردنی ژنان له‌سه‌ر جلوبه‌رگ و بزاڤكارانی مافه‌كانی ژنان له هه‌مان كاتدا دێت كه حكومه‌تی ئێران ڕۆژنامه‌نووسـان و خوێندكاران و ڕێبه‌رانی یه‌كێـتیـیه‌كان و كه‌سـانی ئاینی سه‌ركوت ده‌كات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك تێـبینی له‌سه‌ر سه‌ختیـیه‌كانی به‌رده‌م خه‌ڵـكی ئێران ده‌دات:
" هێشـتا ئه‌وان به‌ده‌ست ئه‌و ڕاستیـیه‌وه ده‌ناڵێنن كه ناتوانن ڕای ئازادانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانیان به شـێـوه‌یه‌كی ئاشتیـیانه ده‌ربـبڕن ... ئه‌و مافانه‌ی كه له هه‌موو جیهاندا هه‌یه و له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه به به‌رده‌وامی زه‌ود ده‌كرێت. ده‌توانیت له زۆر لایه‌نه‌وه ناڕاحه‌تی گه‌لی ئێران به‌م ڕه‌وشه به‌دی بكه‌یت."
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك له به‌یانـنامه‌یه‌كی نووسـراودا ده‌ڵێت" ئه‌مریكا داوا له حكومه‌تی ئێران ده‌كات ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ باش بكات له پـێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵـكی زیاتری ئێران به‌ده‌ست ده‌ربڕینی مافه ڕه‌وا جیهانیـیه‌كانیان و ئازادی ڕا ده‌ربڕینه‌وه بناڵێنن."