ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی كینیایی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی كه بڕیاربوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نایرۆبی ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه پاش ئه‌وه‌ی پـۆلیس گازی فرمێسـك ڕێژی
هاوێشـته نێو خۆپـیشـانده‌ران.
ولیه‌مز ڕوتۆ كاربه‌ده‌ستێـكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی پـرته‌قاڵی ده‌ڵێت پـشتیوانانی پارته‌كه‌ی خه‌ڵـكانێـكی ئاشتیخوازن كه توندوتیژیـیان ناوێت. ڕوتۆ داوای له پـشـتیوانانی كرد كه له خۆپـیشـاندانێـكی تر به‌شـداری بكه‌ن له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو.
ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن ڕه‌یلا ئۆدینگا داوای ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ی كردبوو كه سه‌رۆك موای كیباكی تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی فرتوفێـڵی له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆی مسـۆگه‌ر بكات. هه‌زاران له پـشتیوانانی ده‌سـتیان كرد به خۆپـیشـاندان، به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسـك ڕێژ له لایه‌ن پـۆلیسـه‌وه خۆپـیشـاندانه‌كه هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
حكومه‌ت خۆپـیشـاندانه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد كه مه‌ترسی زۆر هه‌بوو توندوتیژیـیه‌كانی پاش هه‌ڵـبژاردن زیاتر بكات كه تا ئێسـتا به‌هۆیه‌وه زیاتر له 300 كه‌س كوژراون و 100 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌بوون.