حزبی گه‌لی پاكستانی خانم بێنه‌زیر بـۆتۆی كوژراو ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی حكومه‌تی پاكسـتانی ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێت پـۆلیسی سـكۆتلاند یاردی به‌ریتانی یارمه‌تی پاكسـتان له
لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوشتنی بێنه‌زیر بـۆتۆ ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوانی پایه به‌رزی حزبی ناوبراو ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف ئه‌نجامدانی لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆ له لایه‌ن كۆمسـیۆنێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند بكات.
له لایه‌كی تره‌وه حزبی خانم بۆتۆ و هه‌روه‌ها حزبی نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانی بڕیاری حكومه‌تی پاكسـتانیان بۆ دواخستنی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مان بۆ 18 ی مانگی دوو سه‌رزه‌نشـت كردووه. دواخستنی هه‌ڵـبژاردنه‌كه به‌هۆی به‌رپابوونی كاری توندوتیژیـیه كه له ئاكامی كوشتنی بێنه‌زیر بۆتۆ به‌رپابووه. هاوكات گروپه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێن ئه‌وان به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تادا بڕیاربوو له 8 ی ئه‌م مانگه‌دا سـازبدرێت.
له میانه‌ی وته‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بۆ هاوڵاتیـیانی پاكسـتانی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف گوتی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئازاد و ڕه‌وا و ئاشـتیـیانه ده‌بێت. هه‌روه‌ها موشـه‌ڕه‌ف به‌ڵـێـنیـشی دا له كاتی ده‌نگدانه‌كه‌دا سـوپای پاكسـتانی بۆ پاراسـتنی ڕه‌وشی ئاسایشی هاوڵاتیـیان بڵاوبكاته‌وه.