كاندیده‌كانی دیموكرات و كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دواترین قۆناغیاندان له هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پـشـتیوانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئیاله‌تی ئایاوا كه دواترین ڕۆژه پـێش پارتی ئیاله‌ته‌كان نوێنه‌ره‌كانیان ده‌ستنیشـان بكه‌ن.
له نێوان دیموكراته‌كان بـنكه‌كانی ده‌نگدان پـێشـبڕكێــیه‌كی له یه‌كه‌وه نزیكی سێ لایه‌نه‌ی له نێوان سـیناتۆر هێله‌ری ڕاده‌م كلنتن و باراك ئۆباما و سـیناتۆری پـێشـین جۆن ئێدواردز نیشـان ده‌دات.
كلنتن له زۆربه‌ی پـێشـبڕكێـكه‌دا له پـێشـدابووه، هه‌رچه‌نده ده‌نگدانه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕۆژنامه‌ی دێ مۆینس ڕێجسـته‌ر نیشـان ده‌دات ئۆباما له پـێـشـدایه.
له لایه‌كی تره‌وه ئوسـتانداری ئه‌ركه‌نسـاس مایك هه‌كه‌بی و ئوسـتانداری پـێشـووی ماســه‌چوسـێـتس مێت ڕۆمنی له پله‌ی یه‌كه‌مدان له لایه‌ن كۆماریـیه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن له دێ مۆینسی پایته‌ختی سـتانی ئایاوا ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:47 خوله‌كه.