پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ خۆی له شـاری باقوبه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سی كوشـتووه و نزیكه‌ی 20 ی دیكه‌شی
برینداركردووه.
ده‌شڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له خاڵێـكی پـشـكنین ڕوویدا كه له لایه‌ن گۆمه‌ڵێـكی خۆبه‌خش به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه له دژی ئه‌لقاعیده هه‌ڵـگه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌مریكا پـشـتگیریـیان لێده‌كات. ژماره‌یه‌ك له‌و خۆبه‌خشـانه له نێو كوژراوه‌كاندان.
زۆربه‌ی ئه‌و خۆبه‌خشـانه عه‌ره‌بی سوننه‌ن و له‌شـكری ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی پاسه‌وانیـكردن له ناوچه‌كانیان چه‌ك و موچه‌یان ده‌داتێ. له‌م مانگانه‌ی دوایی یاخیبووانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ژماره‌یه‌ك هێرشـیان دژی ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشـانه ئه‌نجامداوه.
له به‌غداش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كانی ته‌قینه‌وه خۆكوژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌غدا گه‌یشـتۆته 34 كه‌س، به‌وه‌ش ده‌بێته كوشـنده‌ترین ته‌قینه‌وه له‌وه‌تای مانگی هه‌شته‌وه له پایته‌خت ڕوویدابێت.
شـایانی باسه خۆكوژه‌كه خۆی له ژێر چادری پـرسه‌ی ئه‌فسه‌رێـكی خانه‌نشینی له‌شـكری عێراقیدا ته‌قانده‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراودا كوژرابوو.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده‌ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری موسـڵ گیراوه. له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له موسـڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.