كاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردن له پاكسـتان ده‌ڵێن هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كه وا دانرابوون هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامدرابان تا 18 ی مانگی داهاتوو وه‌پاش ده‌درێن،
به‌هۆی توندوتیژی دوابه‌دوای كوژرانی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن بێـنه‌زیر بۆتۆ سـازبووبوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردن قازی محه‌مه‌د فاروق ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی دا و داواشی له پارتیـیه سـیاسـیـیه‌كانی وڵات كرد بڕیاره‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن.
دوو پارتی ئۆپـۆزیسـیۆن، یه‌كێـكیان هی خانم بۆتۆ و ئه‌وی تریان هی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو نه‌واز شه‌ریف داوایان كردووه ده‌نگدانه‌كه وه‌ك خۆی، واته له 8 ی ئه‌م مانگه، به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره دره‌نگانێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف وتارێـك پـێشـكه‌ش به وڵات بكات.
كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنی پاكسـتان ده‌ڵێت وه‌پاشـدانه‌كه پـێویسـته چونكه زۆر له ئۆفیسـه‌كانی ئاگریان تێـبه‌ردرابوو و سـندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ناوچووبوون به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی له پاش كوژرانی خانم بـۆتۆ سـازبووبوون.
پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو له ته‌قه‌یه‌ك و هێرشـێـكی بـۆمبی كوژیدا كوژرا له كاتێـك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵمه‌تی پـێشـه‌بڕكێ له ڕاوه‌ڵپـندی ده‌رده‌چوو.