سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و به‌په‌رۆشی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێـیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له كێـڵـگه‌كه‌ی خۆی له ته‌كسـاس ده‌ستی به سـاڵی نوێی كرد. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـكه‌ت ستێرنز له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان نه‌شـوان كاڵێ و به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش كه ئه‌مسـاڵ دواهه‌مین سـاڵی خولی سه‌رۆكایه‌تیـیه‌تی ده‌ڵێت به په‌له‌یه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی.
سه‌رۆك له پـێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشـكی سـپی له ته‌كسـاس به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند خۆی و لۆرای خانمی یه‌كه‌م به هیوان سـاڵی 2008 سـاڵێـكی پـڕ خۆشی و ته‌ندروستیـبێت بۆ ئه‌مریـكیـیه‌كان.
" به تایبه‌ت ده‌مه‌وێت شتێـك به هێزه سه‌ربازیـیه‌كانمان و كه‌سوكاریان بڵێم: ئه‌م وڵاته ڕێزتان لێـده‌گرێت، پـێزانینمان هه‌یه بۆتان و هیواداریشین سـاڵی 2008 سـاڵێـكی تایبه‌ت و گه‌وره‌بێت بۆتان. تازه له كێڵـگه‌كه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه و پـشوویه‌كی باش و كاتێـكی خۆشـمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێـك له هاوڕێ و دۆسـتاندا به‌سه‌ر بردوو و چاویشـم له‌وه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ واشـنتن كار له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازانه بكه‌م كه وڵاته‌كه‌مان به‌بێ وه‌یی بهێڵێـته‌وه و هه‌روه‌هاش وڵاته‌كه‌مان به گه‌شه‌كردویی بمێنێته‌وه."
كاربه‌ده‌سـتانی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێن سه‌رۆك به‌نیازه كاربكات له دژی زیادكردنی ڕێژه‌ی باج دان و هه‌روه‌ها خه‌رجیـیه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بوجه به شـێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بمێنێـته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش ده‌یه‌وێت كۆنگرێس دووباره ڕێـگه به‌و پـرۆگرامه‌ی خوێندن بداته‌وه كه پـێویست به تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مركاش كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دوو وڵاتی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی پـێـكبهێنرێت، وه هه‌فته‌ی داهاتو ده‌ست ده‌كات به كاره‌كانی به سه‌ردانێـكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.