Accessibility links

30 كه‌س له‌ ناو كڵێسـایه‌ك له‌ كینیا ده‌كوژرێن


ده‌سته‌یه‌كی تاوانكاران ئاگریان به‌رداوه‌ته‌ كڵـێسـایه‌ك له‌ ڕۆژئاوای كینیا، وه‌ بۆته‌ مایه‌ی كوژرانی نزیكه‌ی 30 كه‌س له‌ ناو كڵێسـاكه‌دا و بریتیـبوون له‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆپاراستنیان ده‌دا له‌ توندوتیژیـیه‌كانی پاش هه‌ڵـبژاردن.

گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئاگره‌كه‌ به‌ ده‌ستی ده‌سته‌یه‌ك تاوانكاری لاو به‌ردراوه‌ته‌ كڵێسـاكه‌.

ئه‌م هێرشه‌ی ناوچه‌ی ئه‌لدۆرێت ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی له‌ ئاكامی توندوتیژیـیه‌كانی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كینیای گه‌یاندۆته‌ 275 كه‌س. هاوكات ڕێبه‌ران له‌ وڵاتانی جیهاندا داوا له‌ سـیاسه‌تمه‌داره‌كانی كینیا ده‌كه‌ن تا ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ر بـبینن بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه‌ی كینیا.

XS
SM
MD
LG