په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم (جێم تـێپـڵ) له ڕاپـۆرتێـكدا ده‌ڵێت سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس داخوازی خۆی له میلیشـیاكانی حه‌ماس نوێـكرده‌وه بۆ ڕازیبوون له‌سه‌ر سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی پـێش وه‌خت. هه‌روه‌ها جێم ده‌شـڵێت شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان حه‌ماس و فه‌تح هه‌ڵـگیرسراوه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 7 فه‌له‌سـتینی كوژراون.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی جێم تـێـپـڵی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو شه‌ڕی نێوان میلیتانی حه‌ماس و پـشتیوانانی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی به‌ڕێز عه‌باس له كه‌رتی غه‌ززه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
به‌ڕێز عه‌باس كه له كه‌ناری ڕۆژئاوا قسه‌ی ده‌كرد، داوای له حه‌ماس كرد ده‌ست به وتووێـژ له‌گه‌ڵ فه‌تح بكاته‌وه.
به‌ڕێز عه‌باس ده‌ڵێت كاتی ئه‌وه هاتووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان فه‌له‌ستینیـیه‌كان هه‌ڵبدرێته‌وه، گوتی حه‌ماس ده‌بێت پـێشـنیازی ئه‌و بۆ گفتوگۆ په‌سه‌ند بكات و ده‌ست له كۆنتڕۆڵكردنی غه‌ززه به‌ربدات و قایل به هه‌ڵـبژاردنی زوو وه‌خت بێت.
ده‌مڕاسـتێـكی حه‌ماس ده‌موده‌ست ڕه‌دی داوای به‌ڕێز عه‌باسی داوه و گوتی له كاتی ئێستا هیچ هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ ده‌ستپـێـكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ نایه‌ته به‌رچاو.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێز عه‌باس هه‌روه‌ها داوای له ئیسرائیل كرد ده‌ست له سـازكردنی نیشته‌جێـیان له كه‌ناری ڕۆژئاوا هه‌ڵـگرێت.
جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل حایـیم ڕامۆن گوتی ئیسرائیل ده‌بێت بنكه‌كانی نایاسایی له كه‌ناری ڕۆژئاوا هه‌ڵوه‌شـێنێته‌وه.
له هه‌مان ده‌م سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت له وتووێـژی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی جروزلێم پـۆست گوتویه‌تی ئیسرائیل ده‌بێت ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان به‌ش بكات له ڕێـكـكه‌وتنی یه‌كجاری ئاشتیدا.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی داوا له حه‌ماس ده‌كات سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی پـێش وه‌خت قبوڵ بكه‌ن
- Jim Teeple