ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی توندوتیژی پاش هه‌ڵـبژاردنان له كینیا گه‌یشـتۆته 125 كه‌س له‌گه‌ڵ كه پـۆلیس شه‌ڕی لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆن له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی نایرۆبی ده‌كات.
شـایه‌دان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پـۆلیس ته‌قه‌ی كردبوو و گازی فرمێسـك ڕێژی بڵاوكردبووه‌وه بۆ چۆڵـكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی كیبێرا له نایرۆبی، كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ڕایلا ئۆدینگایه.
ڕاپـۆرتی شه‌ڕی زیاتر درابوو له ده‌وروبه‌ری نایرۆبی و شـاره‌كانی مۆمباسا و كیسومو. وه وا دیاره مه‌به‌ستی زۆره‌به‌ی توندوتیژیـیه‌كان نه‌ژادیـیه. ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تی به‌ڕێز ئۆدینگا شه‌ڕی عه‌شیره‌تی كیكویوی سه‌رۆك كیباكی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز ئۆدینگا ئه‌نجامی ڕه‌سـمی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕه‌تداوه‌ته‌وه كه به‌پـێی كیباكی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌فته‌ی ڕابردووی بردبۆوه.
له په‌یامی به بۆنه‌ی سـاڵی تازه به‌ڕێز كیباكی داوای ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی كرد، به‌ڵام گوتیشی حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیارده‌رانه هه‌ڵـسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌چیان ده‌كات. ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپایی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كانیان خستۆته ژێر پـرسـیار. هه‌روه‌ها به‌ریتانیاش نیگه‌رانی نیشـان داوه سه‌باره‌ت به ڕاپـۆرته‌كان له‌مه‌ڕ ناڕێـكی له هه‌ڵـبژاردنه‌كان كه له لایه‌ن ده‌سـته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایی كه چاودێری هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مشت‌ومڕ له‌سه‌ریان كردووه ڕاگه‌یه‌ندرابوو.