Accessibility links

فه‌ره‌نسـا به‌نیازه‌ له‌سه‌ر قه‌یرانی لوبنان په‌یوه‌ندیـیه‌ دیبلۆماسـیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ سوریادا ڕابگرێت


سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس سـاركۆزی ڕایگه‌یاند په‌یوه‌ندیـیه‌ دیبلۆماتیـیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سـوریا به‌هۆی قه‌یرانی سـیاسی لوبنانه‌وه‌ ڕاده‌گیرێت.

به‌ڕێز سـاركۆزی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی چیدی په‌یوه‌ندیـیه‌ دیبلۆماسـیـیه‌كانی به‌ سوریاوه‌ نامێنێت هه‌تاكو بۆی ده‌سه‌لمێنرێت دیمه‌شق خوازیاره‌ لوبنان به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكیان هه‌ڵـبژێرن.

دووباره‌ داوای له‌ سـوریا كرده‌وه‌ كاریگه‌رێـتی له‌ لوبنان به‌كاربهێنێت تا مسـۆگه‌ر بكرێت په‌رله‌مان سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن.

لوبنان له‌ 23 ی مانگی یانزه‌وه‌ بێ سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی به‌ربه‌سـته‌كانی نێوان حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی لایه‌نگری خۆرئاوا و ئۆپـۆزیسـیۆنی كه‌ دیمه‌شق پـشتیوانی لێـده‌كات.

ڕۆژی هه‌ینی په‌رله‌مان بۆ 11 هه‌مین جار ده‌نگدانیان له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆك دواخست.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا له‌م دوایه‌دا وتووێـژی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌ هه‌وڵێـكدا بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه‌.

XS
SM
MD
LG