31 مانگی دوانزه دوا مۆڵه‌تی جێبه‌جێـكردنی ته‌واوی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقه. سـتیفان دیمسـتۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پـێـشـنیاری كرد كه‌وا ماوه‌ی جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌نده بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژ بكرێته‌وه. په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش پـێشـنیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری ڕۆشـنبیری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
به‌ڕێز فه‌له‌كه‌دین ده‌ڵێت به‌رپـرسی یه‌كه‌م له جێبه‌جێـنه‌كردنی ئه‌و به‌نده له ماوه‌ی ده‌سـتنیشـانكراوی خۆیدا حكومه‌تی عێراقیـیه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردیش كه‌موكوڕی زۆری هه‌یه، ئه‌ویش له كه‌ركوكدا خاوه‌ن یه‌ك سـیاسه‌ت و بڕیار نه‌بووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:40 خوله‌كه.