هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ئاماده‌باشـیدان له به‌غدا و به‌شه‌كانی تری عێراق به بۆنه‌ی تـێپه‌ڕبوونی یه‌كه‌مین سـاڵیادی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن كه له
سـاڵی 2003 وه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه له‌كارخرا. ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی سه‌دام له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له دێی عۆجه كۆبوونه‌وه شوێنی له‌دایكبوونی دیكتاتۆر، ئه‌مه له كاتێـكدا هێزه‌كانی ئاسایش ده‌وروبه‌ری شـاری تكریت خۆیان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌چ خۆپـیشـاندانێـك ئاماده‌كردووه.
هه‌روه‌ها هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌كرا له دێی دۆره‌ی باشوری تكریت له‌و شوێنه‌ی سه‌دام چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆی له چاڵێـكدا حه‌شـار دابوو.
جێی باسه له‌سـێداره‌دانی سه‌دام عێراقی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژیـیه‌كی خوێناوی كردووه له نێوان موسـڵمانه سـوننی و شیعه‌كان، به‌ڵام كۆماندارانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ڵێن ڕه‌وشی ئاسایش له‌م سـاڵ له عێراق باشتربووه.