كاربه‌ده‌ستێـكی باڵا له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری پاكسـتان ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌كانی 8 ی مانگی یه‌ك له‌وانه‌یه بۆ چه‌ند مانگێـكی تر دوابخرێت.
تارق عه‌زیم كاربه‌ده‌سـتی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی موسـڵمانانی پاكسـتان ده‌ڵێت ئه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كات هه‌ڵـبژاردنه‌كان له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته دوابخرێن.
كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردن بڕیار وایه له ڕۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بده‌ن كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیار بده‌ن كه‌ی ده‌نگدانه‌كان ئه‌نجام بدرێن.
له لایه‌كی تره‌وه پارتی ڕامیاری ڕێبه‌ری به‌رهه‌ڵـستی تیرۆركراوی پاكسـتانی بێنه‌زیر بۆتۆ ده‌سـتیان كردووه به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی جێـگرێـك.
كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پارتی گه‌لی پاكسـتان PPP بڕیار وایه دواترین سـپاردنامه‌ی خانم بۆتۆ و وتارێـك له لایه‌ن بیلالوال كوڕه ته‌مه‌ن 19 سـاڵه‌كه‌ی بخوێنرێته‌وه كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێبه‌رایه‌تی ڕێـكخراوه‌كه بكات.
كاربه‌ده‌ستانی پارته‌كه له شـاری باوباپـیرانی خانم بۆتۆ له ناودێرۆ له باشوری پاكسـتان كۆده‌بنه‌وه. شێری ڕه‌حمان وته‌بێژی PPP ده‌ڵێت نیگه‌رانی سه‌ره‌كی پارته‌كه ئه‌وه‌یه چۆن به‌رده‌وامبن و هه‌ڵـگری پاشـماوه‌كانی ڕێبه‌ری تێرۆركراو بێنه‌زیر بۆتۆ بن.
له لایه‌كی تره‌وه نه‌واز شه‌ریف ڕێبه‌ری پارتێـكی تری ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێت به بڕیاره‌كه‌یان ده‌چنه‌وه له به‌شـداری نه‌كردن له هه‌ڵـبژاردنه‌كان.
پارتی خان بۆتۆ بڕیاریان داوه به‌شـداری بكه‌ن.