سه‌باره‌ت به ڕووداوه گرنگه‌كانی سـاڵی 2007 له ئێران خانم سووره‌یا فه‌لاح، شـاره‌زا و
ڕاوێـژكار له بواری یاسـای نێونه‌ته‌وه‌یـیدا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ڵێنه‌كانی ئابوری به‌جێ نه‌گه‌یاندووه، وه ئازادی له‌و وڵاته‌دا نیـیه و زۆر كه‌سـان به‌هۆی دید و بۆچوونه‌كانیانه‌وه كه‌وتوونه‌ته زیندان، وه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران له مافه بناغهیییهكانیان زه‌وت كراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 15:43 خوله‌كه.