دیبلۆماتی پـێشـووی ئه‌مریكا پـیته‌ر گالبرێث كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژبوو دۆستێـكی نزیـكی بێنه‌زیر بۆتۆ بوو ده‌ڵێت ئه‌و له‌م دوایـیانه پـێی گوتووه كه‌وا ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی
حكومه‌تی پاكستان به‌پـێی پـێویست پارێزگاری لێ ناكات.
پـیته‌ر گالبرێث كه باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مریكا له كرواتیا بوو ڕۆژی هه‌ینی به ده‌نگی ئه‌مریكای گوت كه‌وا خانم بێنه‌زیر بۆتۆ له ئیمه‌یڵێـكدا له 11 ی دوانزه، واته به دوو هه‌فته‌ی به‌ر له‌وه‌ی تێرۆر بكرێت، به وردی باسی نیگه‌رانی خۆی بۆ كردووه سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌می له گرتنه‌به‌ری ڕێوشـوینی ئاسایشی پـێویست بۆ پاراستنی.
خانم بێنه‌زیر له‌وه ده‌ترسا بكرێته ئامانجێـكی بۆمبی لاڕێ، بۆیه داوای له پـیته‌ر گالبرێث كردووه له بری ئه‌و په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی‌یه‌وه بكات و داوای یارمه‌تی لێ بكات. خانم بێنه‌زیر له‌و بڕوایه‌دا بوو شـاره‌زایی و ئه‌زموونی عێراقی له بواری ئاسایشـیدا ڕه‌نگه یارمه‌تی تیمی پاراستنی بده‌ن. گالبرێث گوتیشی خانم بێنه‌یر هیچ بڕوا و متمانه‌یه‌كی به حكومه‌تی پاكسـتان نه‌بووه.