وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت 75 له سه‌دی تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده له عێراق له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له‌ناوبراوه.
وته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ (عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف) ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا به كۆنفرانسـێـكی په‌یامنێری گوت كه زیادكردنی پاسه‌وانانی عێراق ڕۆڵێـكی سه‌ره‌كی له باشـتربوونی باری ئاسایش هه‌بووه. ناوبراو گوتی كرداری تۆڕی تێرۆریستی ئێسـتا بۆ ناوچه‌كانی باكوری پایته‌خت سـنوورداربۆته‌وه. ناوبراو به وردی شی نه‌كرده‌وه كه چۆن ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌ناوچوونی ئه‌لقاعیده‌ی خه‌مڵاندووه.
له شـوێـنێـكی دیكه‌ی پایته‌خت، كۆمانداری باڵای ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێتره‌یه‌س ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت كه ئه‌لقاعیده هێـشـتاش نیگه‌رانیـیه‌كی سه‌ره‌كیـیه سه‌ره‌ڕای هه‌ندێـك سه‌ركه‌وتن له دژی ئه‌و ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه وه‌ده‌ستهاتووه. ناوبراو گوتیشی له‌شـكری ئه‌مریكا گروپه‌كه وه‌ك هه‌ره گرفتی به‌رچاو بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له عێراق چاو لێـده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكا گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 3 تێرۆریستیان كوشتووه و نزیكه‌ی 40 گومان لێـكراویشـیان گرتووه، ئه‌ویش له ماوه‌ی كرداره‌كانی به جیا له ناوه‌ند و باكوری عێراق بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌لقاعیده. له‌شـكره‌كه گوتی كردارێـكی تر له باشوری عێراق وای كردووه كه تیشـك بخرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌شـكره‌كه ده‌ڵێت گروپه‌كانی تایبه‌تی كه تیشكیان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئاڕپـیجی و خومپاره هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رن.