Accessibility links

سه‌رۆكی پـێشـووی پاكستان بێنه‌زیر بۆتۆ  له‌ ئارامگای بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ خاك سـپـێردرا


ڕۆژی هه‌ینی به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س خڕبوونه‌ بۆ به‌شـداریـكردن له‌ ڕێوڕه‌سـمی به‌خاك سـپاردنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی تیرۆركراو خانم بێنه‌زیر بۆتۆ.

خه‌ڵـكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خڕبووبوونه‌وه‌ له‌و ده‌مه‌ی كفنی خانم بێنه‌زیر بۆتۆ به‌ره‌و دوا مه‌نزڵی ده‌برا و له‌ پاڵ باوكی له‌ ئارامگای بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ پارێزگای سند له‌ باشوری وڵات نێژرا.

لایه‌نگرانی توڕه‌ی خانم بێنه‌زیر بۆ ڕۆژی هه‌ینیش به‌رده‌وامبوون له‌ خۆپـیشـاندانه‌كانیاندا و په‌لاماری بنكه‌كانی پـۆلیس و فه‌رمانگه‌ حكومیـیه‌كانیان دا و چه‌ندین ئۆتۆمبیلیان سـووتاند. له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه‌ و له‌و ده‌مه‌ی خانم بێنه‌زیر تیرۆركرا تا ئێسـتا به‌ لایه‌نی كه‌م 23 كه‌س كوژراون.

زۆربه‌ی توندوتیـژیـیه‌كان له‌ پارێزگای سـند ڕوویدا كه‌ شوێنی له‌دایكبوون و قه‌ڵای سـیاسی خانم بێنه‌زیر بوو. كاربه‌ده‌ستان له‌وێ فه‌رمانیان دا به‌وه‌ی ته‌قه‌ به‌ مه‌به‌ستی كوشتن له‌و كه‌سـانه‌ بكرێت كه‌ توندوتیژی ده‌نێنه‌وه‌.

هه‌ر ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رۆك وه‌زیری كاتی پاكسـتان محه‌مه‌دمیان سومرۆ گوتی حكومه‌ت ئێسـتا هیچ پـلانێـكی بۆ دواخستنی هه‌ڵـبژاردنه‌كان نیـیه‌. ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن و سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی نه‌واز شه‌ریف ده‌ڵێت پارته‌كه‌ی (پارتی كۆمكاری ئیسـلامی پاكـسـتان) به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا ناكات.

سه‌رۆكی پاكستان په‌روێز موشـه‌ره‌ف وه‌باڵی هێرشه‌كه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی تێرۆریستان. هه‌روه‌ها سێ ڕۆژ ماته‌مینیشی ڕاگه‌یاند و داوای ئارامی له‌ خه‌ڵـكی وڵاته‌كه‌ی كرد.

XS
SM
MD
LG