سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـینی پاكسـتان و ڕێبه‌ری پارتی گه‌لی پاكسـتان كه له 27 ی ئه‌م مانگه له ڕاوه‌ڵپـندی تیرۆركرا، له 21 ی مانگی 6 ی سـاڵی 1953 له كه‌راچی له‌دایكبووه. بێنه‌زیر گه‌وره‌ترین منداڵی سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشین ذولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ
بووه، وه به‌پـێی ئنسـكلۆپـیدیای ویكیپـیدیا به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی ئێرانه، وه له چاوپـێـكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس خه‌لیل سـنجاری له ئاڤێسـتا كه له كۆنگره‌ی سـۆشیال ئنته‌رنالست چاوی پـێـكه‌وتبوو ده‌ڵێت دایه پـیره‌ی له دایـكبووی شـاری كرماشـانه له كوردستانی ئێران.
خانم بۆتۆ یه‌كه‌مین ژن بووه كه بۆ سـه‌رۆك وه‌زیری وڵاتێـكی موسڵمان هه‌ڵبـبژێردرێت و دوو جار سه‌رۆك وه‌زیر بووه. یه‌كم جار له سـاڵی 1988، به‌ڵام پاش 20 مانگ به‌هۆی گوایه گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار غولام ئیسـحاق خان لادرابوو. له سـاڵی 1993 خانم بۆتۆ جارێـكی تر هه‌ڵـبژێردرابوو، به‌ڵام دیسـانه‌وه به هه‌مان تاوان له سـاڵی 1996 له لایه‌ن سه‌رۆك فاروق لێـغاری له‌سه‌ر كار لادرابوو. خانم بۆتۆ هه‌ر له سـاڵی 1998 وه له دوبه‌ی مابوو تاكو 18 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2007 كه له‌و كاته‌دا گه‌ڕابووه پاكسـتان.
خانم بۆتۆ پاش كوتایی هێنانی به خوێندنی له پاكسـتان، خوێندنی باڵاتری له زانكۆكانی ئۆكسـفۆردی ئینگلسـتان و هارڤه‌ردی ئه‌مه‌ریكا به كۆتایی گه‌یاندبوو كه كاریگه‌ریـیه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر كاروباره ڕامیاریـیه‌كانی. خانم بۆتۆ له سـاڵی 1987 به عاسف عه‌لی زارداری مێردی كردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه به ناوی بلاوال و به‌خته‌وه‌ر و عاسیفه، بێنه‌زیر كچی ذولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ بوو كه له سـاڵی 1979 له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د ضیا‌ء ئه‌لحه‌ق له سێداره درابوو.
بێنه‌زیر بۆتۆ له كۆنفرانسی سـۆسیالس ئنته‌رناسیۆنال چاوی به سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سـعود بارزانی كه‌وتبوو.
بێنه‌زیر ده‌یگوت هه‌میشه له دایكمه‌وه ده‌بیستم كورد چه‌ند مێرخواز و ئازان و چه‌ند بێ ماف و بێ وڵاتن. ئه‌و هه‌میشه به دوای ده‌نگوباسی كورددا بووه و به هیوا بووه سه‌ردانی كوردسـتان بكات، به‌ڵام ئه‌فسوس ئاواته‌كه‌ی نه‌هاته دی.