سه‌رۆك بوش تێرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكستانی مه‌حكوم كرد. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا باوڵا ۆڵفسن له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان شـایان پاشـا و خه‌ڵه‌فی زێباری به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت پـێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسـیارن له تیرۆركردنی بێنه‌زیر بۆتۆ
ڕاپـێـچی عه‌داله‌ت بكرێن.
" ئه‌مریكا به توندی ئه‌و كاره نامه‌ردانه‌یه سه‌رزه‌نشت ده‌كات كه توندڕه‌وانی مرۆڤ كوژ ئه‌نجامیان داوه و پـێی هه‌وڵی تێـكدانی دیموكراسی پاكستان ده‌ده‌ن."
له ڕاگه‌یاندنێـكی كورتدا بۆ په‌یامنێران له شـوێنی حه‌وانه‌ی له ته‌كسـاسـه‌وه سه‌رۆك گوتی تیرۆركردنی بێنه‌زیر بۆتۆ سـروشتی بێ به‌زه‌یی‌یانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستی نیشـان ده‌دات.
" ئه‌و ده‌یزانی كه‌وا به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاكستان ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسـیـیه‌وه. به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕازی نه‌بوو مرۆڤ كوژان ڕێڕه‌وی وڵاته‌كه‌ی ده‌سـتنیشـان بكه‌ن."
بۆتۆ تیرۆركرا دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پـشتیوانكه‌رانی له ڕاوه‌ڵپـندی جێـهێشت. سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو به ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی سـیاسی ده‌ستنیشـان كرابوو و به‌ره‌نگاری حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ره‌فی ده‌كرد.
كوشتنه‌كه‌ی ته‌نها دوو هه‌فته به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ڕوویدا كه نمچه دواكه‌وت به‌هۆی سه‌پاندنی یاسای باری نائاسایی وڵاته‌كه له مانگی 11 و كه له 16 ی مانگی دوانزه هه‌ڵـگیرا.
سه‌رۆك بوش داوای له پاكستانیـیه‌كان كرد وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕێـڕه‌وی دیموكراسی بهێـڵـنه‌وه.
" ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی پاكستان ده‌وه‌ستین له خه‌باتیاندا له دژی هێزه‌كانی تێرۆر و
توندڕه‌و. ئێمه داوایان لێ ده‌كه‌ین ڕێز له یادگاریـیه‌كانی بێنه‌زیر بۆتۆ بگرن به به‌رده‌وامبوونیان له پـرۆسه‌ی دیموكراسی، ئه‌وه‌ی ئه‌و له پـێناویدا ئازایانه گیانی خۆی به‌خت كرد."
بۆتۆ له سـاڵی 1988 وه تا 1990 و له دوایـیدا له سـاڵی 1993 وه تا 1996 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان كاری ده‌كرد. له ڕاستیدا كۆبوونه‌وی خه‌ڵـكی به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ناوه‌ڕاستی مانگی 10 به‌بیر خستنه‌وه‌یه‌كه بۆ مه‌ترسـیـیه‌كانی كه له‌به‌رده‌میدابوو كه تیایدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كوشتنی زیا له 140 كه‌سی لێـكه‌وته‌وه.
له پاكستانیش په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف سێ ڕۆژ پـرسه و ته‌عزێی ڕاگه‌یاند. له ڕاگه‌یاندنێـكدا دوابه‌دوای تیرۆركردنی بۆتۆ داوای خۆڕاگری كرد و به‌ڵێـنی دا به دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی.