Accessibility links

كورته‌ ژیانـنامه‌یه‌كی خانم بێنه‌زیر بۆتۆ

  • Steve Herman

تیرۆركردنی خانم بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكستان، ژیانێـكی پـڕ چالاكی سـیاسی كۆتایی پـێ هێنا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ستیڤ هێرمه‌ن له‌ نیو ده‌لهیـیه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و تیایدا باس له‌ ژیانـنامه‌ی خانم بێنه‌زیر بۆتۆ ده‌كات. هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

بێنه‌زیر بۆتۆ دوو جاران سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتان وه‌ك كه‌سـایه‌تیـیه‌كی ناودار و سـیاسی سه‌ریهه‌ڵـدا له‌به‌ر كوژرانی پـڕ له‌ كاره‌سـاتی، ئه‌و میراتی هاوشـێوه‌ی باوكی ده‌بێت.

خانم بۆتۆ كچی سه‌رۆك وه‌زیر ذولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ بوو. دایكی به‌ ئه‌سـڵ كوردی ئێران بوو. باوكی له‌سـێداره‌ درا پاش ئه‌وه‌ی له‌ 1977 له‌ كوده‌تایه‌كی له‌شـكری به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ضیاء ئه‌لحه‌ق له‌سه‌ر كار ده‌ركرا، به‌م شـێوه‌یه‌ی كۆتایی به‌ ته‌مه‌نی یه‌كێـك له‌ چه‌ند ده‌گمه‌ن حكومه‌تی ناله‌شـكری پاكسـتان هات.

بێنه‌زیر بۆتۆ له‌ 1953 له‌ ستانی سـند له‌دایكبوو، ژیانێـكی پـڕ له‌ خۆشی هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچی ده‌وڵه‌مه‌ندترین و ناسیاوترین بنه‌ماڵه‌كانی پاكستان بوو. ئه‌و له‌ زانكۆكانی هارڤه‌ردی ئه‌مریكا و ئۆكسـفۆردی به‌ریتانیا خوێندنی ته‌واو كردبوو.

له‌ پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ 1977 له‌ ئه‌مریكا، گه‌ڕایه‌وه‌ وڵات، وه‌ ڕێبه‌ری پارتی گه‌لی پاكسـتان پارتی باوكی گرته‌ ده‌ست. له‌ پاش له‌سه‌ركار ده‌ركرانی باوكی بێنه‌زیر بۆتۆ له‌ سه‌ره‌تا زیندانی كرا له‌ كاتێـك باوكی چاوه‌ڕێی ئیعدامكردنی ده‌كرد.

خانم بۆتۆ به‌م دوایـیانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌مریكا كرد و قسه‌كانی باوكی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌می له‌بیر بوو كه‌ پـێی گوتبوو باوه‌ڕی به‌ به‌شـداریكردن تا نه‌كردن له‌ هه‌ڵـبژاردن هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای كۆسـپه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵـبژاردنی ڕه‌وا.

خانم بۆتۆ ده‌ڵێت" كاتێـك باوكم له‌ گرتووخانه‌ بوو له‌ژێر دیكتاتۆریـیه‌تی له‌شـكری پـێشـووتر، ئه‌و هێشـتاش به‌ پارتیـیه‌كه‌ی خۆی گوت به‌رده‌وامبن و خه‌بات بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی پارتی سـیاسی من چاك چه‌ور كرابێت، وه‌ ئێمه‌ش ده‌توانین ده‌رفه‌تی باشترمان هه‌بێت، خه‌ڵـكی بـبینین، ده‌نگده‌ران بناسین، په‌یامی خۆمانیان پـێ ڕابگه‌یه‌نین. ئینجا بۆیه‌ ئێمه‌ پـێمان باشتره‌ پـرۆسه‌ی سـیاسیمان هه‌بێت تا ئه‌وه‌ی مه‌یدان چـۆڵ بكه‌ین."

خانم بۆتۆ 5 سـاڵان له‌ گرتووخانه‌ی تاكی بووه‌ به‌ر له‌وه‌ی له‌ 1984 له‌ گرتووخانه‌ ئازادبكرێت و دواتر بۆ خۆی له‌نده‌ن هه‌ڵـبـبژێرێت و له‌وێ بژی.

تا دوو سـاڵ دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ وڵات، به‌ڵێنی دا ئه‌و كه‌سه‌ی جێـگای باوكی گرتبوو له‌ پـۆستی خۆی ده‌ربكات.

له‌چكی له‌سه‌ر نا و ڕازی به‌ به‌سـتنی په‌یمانی هاوسه‌ری به‌پـێی خواستی بنه‌ماڵه‌ و خوێندنه‌وه‌ی قورئان خانم بۆتۆی به‌ وێنه‌یه‌كی نوێ له‌به‌ر چاوی گشتی نواند.

ئه‌م گۆڕانكاریـیه‌ شه‌رعیـیه‌تی زیاتریشی پـێدا، ئه‌وه‌ بوو كه‌ دوو جار به‌ سه‌رۆك وه‌زیر هه‌ڵـبژێردرا، یه‌كه‌م له‌ دره‌نگانی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شـتاكان و دواتر له‌ نێوه‌ڕاسـتی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌ده‌كان.

ئه‌و گوتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاری سـیاسی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ بوو. هێنده‌ی موسـڵمانی كۆنه‌پارێز داوایان كردبوو بكوژرێت چونكه‌ شـوێنی پـیاوی بۆ خۆی گرتبوو.

ئه‌و هه‌ردوو جاران كه‌ سه‌رۆك وه‌زیر بوو به‌ زۆری له‌سه‌ركار لابردرا، له‌ ناو ئیدعاكانی گه‌نده‌ڵی له‌ په‌یوه‌ندی به‌ مێرده‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌كه‌ی عاسف زارداری. ڕه‌خنه‌گرانی مێرده‌كه‌یان به‌ بازرگانێـكی چاوچـنۆك ده‌دیت كه‌ ده‌رفه‌تی له‌ پـۆستی ژنه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، بۆیه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری له‌ خه‌زێنه‌ پاكسـتان بردبوو. هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو جارانیش له‌ ئیدعاكان بێ گوناهـ ده‌رده‌چوو، ئه‌و بۆ چه‌ند سـاڵان زیندانی كرا.

خانم بۆتۆ زۆربه‌ی كاتی خۆی له‌ دووهه‌م قۆناغی دوور له‌ وڵاتی له‌ دوبه‌ی و له‌نده‌ن به‌سه‌ربرد، به‌ڵام وه‌ك كه‌سـایه‌تیـیه‌كی ناودار مایه‌وه‌ چاوی به‌ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تانی سه‌رانسه‌ری جیهان كه‌وت.

كه‌متر له‌ دوو مانگ و نیو به‌ر له‌ كوژرانی ئه‌و گه‌ڕایه‌وه‌ وڵات كاتێـك سه‌رۆك وه‌زیر په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له‌ هه‌موو تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌ هه‌ر له‌سه‌ری مابوون خۆش بوو. له‌و كات خانم بۆتۆ پـێی ناخۆش بوو كه‌ پاكستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی جیهانی تیرۆریزم بناسرێت.

ده‌ڵێت " زۆر پـێم ناخۆشه‌ كاتێـك خه‌ڵـكی ده‌ڵێن ئه‌و تێرۆریسـتانه‌ی دێن، ئه‌وانه‌ی ڕێـگاكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ له‌نده‌ن به‌ بۆمب ده‌ته‌قێنـنه‌وه‌، یانیش پـیلان له‌ ئه‌ڵمان ده‌گێڕن، یانیش شتی دیكه‌ له‌ وڵاتانی تر ده‌كه‌ن، شوێن په‌نجه‌یان بۆ پاكستان ده‌گێڕدرێته‌وه‌، ئه‌و سیمای ڕاسته‌قینه‌ی پاكسـتان نیـیه‌."

له‌ مانگی ده‌ له‌ كه‌راچی كاروانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری بۆمب ته‌قێنه‌رێـكی خۆكوژ، 130 كه‌س زیاتر كوژران، به‌ڵام ئه‌و له‌ مردن گه‌ڕایه‌وه‌. خانم بۆتۆ ئه‌و هێرشـه‌ی له‌ چاوی میلیتانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ زانی و ڕه‌خنه‌شی له‌ سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف گرت له‌به‌ر جڵه‌و نه‌گرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی.

" پـرۆسه‌ی سـیاسی له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌، ڕێبه‌رانی سـیاسی به‌ بۆم ده‌ته‌قێنـرێنه‌وه‌، چالاكانی سـیاسی بۆمبیان بۆ داده‌نرێته‌وه‌، وڵاتمان له‌ مه‌ترسـیدایه‌، وڵاتمان له‌ ده‌ست توندڕه‌ی كه‌ له‌ژێر دیكتاتۆریـیه‌دا په‌ره‌ی گرتووه‌ له‌ مه‌ترسـیدایه‌."

خانم بۆتۆ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی و هه‌وڵی سـێهه‌م جاری كه‌ بـبێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیر له‌ مێژ بوو ئاگاداری مه‌ترسـیـیه‌كان بوو كه‌ وه‌ك تاكه‌ كه‌سـیش ڕووبه‌ڕووی ده‌هاتن.

ئه‌و له‌ نووسینی ژیانـنامه‌ی خۆیدا به‌م وشـانه‌ به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دا ده‌ڵێت " ئه‌م مه‌ترسـیـیه‌ له‌ پـێناو منداڵانی پاكسـتان وه‌رده‌گرێت."

XS
SM
MD
LG