یاریده‌درانی ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی و ڕێبه‌ری ئـۆپـۆزیسـیۆنی پاكسـتان بـێنه‌زیر بـۆتۆ كوژرا.
ئاژانسـی هه‌واڵه‌كانی ڕۆژئاوا و پاكسـتان ده‌ڵێن خانم بێنه‌زیر بۆتۆ گیانی له‌ده‌سـتدا پاش ئه‌وه‌ی برینداربوو له هێرشـێـكی خۆكوژیدا له نێو خڕبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنه‌كان له نزیك ئیسـلام ئابادی پایته‌خت.
خانم بێنه‌زیر بۆتۆ هه‌ر كه گوتاره‌كه‌ی له خڕبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له پاركێـكی ڕاوڵـپندی نزیـك ئیسلام ئابادی پایته‌خت پـێشـكه‌ش ده‌كرد ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویدا. ڕاپـۆرتیش هه‌یه كه‌وا ته‌قه‌ش به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كراوه و خانم بێنه‌زیر بۆتۆ به‌هۆی گولله‌یه‌ك كه به‌ر ملی كه‌وتووه گیانی له‌ده‌سـتداوه.
به پـێی هه‌واڵه‌كان به لایه‌نی كه‌م 15 كه‌سی دیكه‌ش كوژراون.
شـایانی باسه خانم بۆتۆ پاش 8 سـاڵ له دووره وڵات له مانگی ده‌دا گه‌ڕایه‌وه بۆ پاكسـتان. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیدا له هێرشـێـكی خۆكوژی ڕزگاری بوو كه كرایه سه‌ر كه‌ژاوه‌كه‌ی له كه‌راچی و تیایدا نزیكه‌ی 140 كه‌س كوژران.
بۆ چه‌ندین مانگ خانم بۆتۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له وتووێـژدا بوو بۆ ئه‌گه‌ری دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات كه به توندی له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پـشـتیوانی لێده‌كرا، به‌ڵام وتووێـژه‌كان وه‌سـتا و خانم بێنه‌زیر بۆتۆ ده‌ستیـكرد به هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵـبژاردنه گشتیـیه‌كانی كه بڕیاره له 8 ی مانگی یه‌كدا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها خانم بێنه‌زیر بۆتۆ ده‌یخواست له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان نه‌زاز شه‌ریف هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن كه پارته‌كه‌ی ئه‌ویش یه‌كێـكه له پارته‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن و به نیازه له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به‌شـداری بكات.