Accessibility links

به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ ئه‌نده‌نوسـیا نزیكه‌ی 81 كه‌س گیان له‌ ده‌سـتده‌ده‌ن و یان بێ سه‌روشوێن ده‌بن


كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن له‌ ئاكامی لافاو و هه‌ره‌سهێنانی زه‌وی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه‌ له‌ دورگه‌ی سه‌ره‌كی جاڤا له‌ ئه‌نده‌نوسـیا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 81 كه‌س كوژران و دیار نه‌مان.

هه‌ره‌سهێنانه‌كه‌ دێهاته‌كانی گرته‌وه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوچه‌ قه‌ڵه‌باڵغه‌كه‌ی كارانگانیار و هه‌روه‌ها دۆڵی ۆنۆگری له‌ ناوه‌ڕاستی جاڤا.

كاربه‌ده‌سـته‌ خۆجێـیه‌كان ده‌ڵێن كارمه‌ندانی فریاگوزاری و سه‌ربازان و پـۆلیس هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ره‌سته‌ی بار هه‌ڵـگرتن و به‌هاناچوون بگه‌یه‌ننه‌ دێهاته‌كانی زیانیان پـێـگه‌یشتووه‌، هه‌رچه‌ندێـكه‌ به‌هۆی داخستنی شه‌قامه‌كان و لافاو و هه‌ره‌سـهێنانی زه‌ویـیه‌وه‌ ڕێـیان لێ گیراوه‌.

XS
SM
MD
LG