فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا هێرشـیان بۆ سه‌ر حه‌شـارگه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی كورده‌كان له باكوری عێراق كرد. هه‌رچه‌ندێـكه هێشـتا هیچ ڕاپـۆرتێـكمان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی گیان
له‌ده‌سـتدان به‌ده‌ست نه‌گه‌یـشتووه.
له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی هێرشی كرده سه‌ر 8 ئه‌شـكه‌وت و حه‌شـارگه‌ی كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و یاخود پارتی كاركه‌رانی كوردسـتانه‌وه به‌كارده‌هات. له‌شـكر ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی له دژ جوداخوازانی په‌كه‌كه له ناو توركیا و له سه‌رانسه‌ری سـنووری باكوری عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌شـكری توركیا گوتی نزیـكه‌ی 150 تا 175 سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاستی مانگه‌وه له باكوری عێراق كوشـتووه. ده‌شـڵێن ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه ناگرێته‌وه كه له ناو ئه‌شـكه‌وت و حه‌شـارگه‌كاندا كوژراون.
به‌ڵام هێشـتا له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆوه ئه‌م ژماره‌یه پـشـتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند 5 سه‌رهه‌ڵـداوای په‌كه‌كه‌ش له شه‌ڕ و پـێـكدادانێـك له باشوری توركیا و نزیـك سـنووری عێراقه‌وه كوژران.