سه‌باره‌ت به ڕووداوه گرنگه‌كانی سـاڵی 2007 ی سوریا هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئه‌لیوسف شـاعیر و نووسه‌ر و بزاڤكاری مافه‌كانی مرۆڤ
له قامشـلۆ سـازكرد و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
ئیبراهیم ئه‌لیوسف ده‌ڵێت سـاڵی 2007 له سوریا سـاڵی ده‌سـتگیركردنی سـیاسه‌تمه‌دار و چالاكخوازانی مافه‌كانی مرۆڤ بوو، سـاڵی فرتوفێـڵ و سـاخته‌كاری له هه‌ڵـبژاردنه‌كان بوو ، سـاڵی تۆقاندن و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵـك بوو و هه‌روه‌ها سـاڵی گرانیش بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.