براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی سه‌ما مایكڵ كید له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لۆس ئه‌نجلێس كۆچی كرد.
ئه‌ندامێـكی خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مایكڵ كید له ته‌مه‌نی 93 سـاڵیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایـیكرد.
مایكڵی سه‌ماكار ناسـراوبوو به به‌رهه‌مهێنه‌ری ژماره‌یه‌كی به‌جۆشی و خرۆشی سه‌ما بۆ نمایشه‌كانی برۆدوه‌ی له شاری نیویۆرك وه‌كو Guys and Dolls و Can-Can. هه‌روه‌ها كاری كردووه له ژماره‌یه‌ك فلیمیشـدا له‌وانه فلیمی Seven Brides for Seven Brothers واته حه‌وت بوك بۆ حه‌وت برا كه له سـاڵی 1954 دا به‌رهه‌مهێنراوه.
له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا مایكڵ كید 5 جار خه‌ڵاتی تۆنی بۆ كاره شـانۆیـیهكانی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها له سـاڵی 1997 خهڵاتێـكی تایبه‌تی ئه‌كادیمی كراوه بۆ ڕێزلێنان له كاره هونهریـیهكانی.