پاپا بێنێـدیكت داوای ڕێـگه‌چاره‌یه‌كی ئاشـتی و ڕه‌وایانه ده‌كات بۆ قه‌یرانه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان، كه هه‌روا عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانسـتان و
ئه‌فه‌ریكاش ده‌گرێته‌وه.
له وتارێـكی نه‌ریتی به بۆنه‌ی كریسـمسه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه پاپا بێنێـدیكت ڕایگه‌یاند بیر له‌و كه‌سـانه ده‌كاته‌وه له‌و شـوێنانه‌ن كه ته‌قاندنی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌رده‌وام ده‌نگ ده‌داته‌وه.
وتاره‌كه‌ی پاپا له سـانت پـیته‌ر باسلیكیا له ڤاتیكانه‌وه بۆ نزیكه‌ی 57 وڵاتان په‌خشـكرا.
پاپا بێنێدیـكت گوتی پـێویسته كریسـمس ئومێد بـبه‌خشێت به‌و كه‌سـانه‌ی خواسـته قانونیـیه‌كانیان بۆ ژیانێـكی ئارام و ته‌ندروست و په‌روه‌رده‌یی و كار و پـیشه‌یی سه‌قامگیریان لێ زه‌وت كراوه.
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه پاپا بێـنێـدیكت داوای له خه‌ڵـكی كرد جێـیه‌ك له ژیانیان بۆ هه‌ژار و دراوسێ و خودا بكه‌نه‌وه.