Accessibility links

له‌ ئاكامی دوو هێرشی خۆكوژی له‌ باكوری به‌غدای پایته‌خت 33 كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له‌ دوو په‌لاماری بۆمبی خۆكوژی له‌ باكوری به‌غدا به‌ لای كه‌می 33 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 100 ی دیكه‌ برینداربوونه‌.

له‌ كوشـنده‌ترین په‌لاماری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ په‌لامارێـكی خۆكوژی به‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ خاڵێـكی پـشـكنینی شـاری بێـجی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 23 كه‌س ده‌كوژرێت و نزیكه‌ی 80 كه‌سی دیكه‌ بریندارده‌بێت.

پـێـده‌چوو په‌لامارده‌ره‌كه‌ سه‌ربازانی عێراقی و ئه‌ندامانی هێزێـكی خۆبه‌خشـێنه‌ری به‌ پاڵـپـشتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌ خاڵی پـشـكنینه‌كه‌ كردبێته‌ ئامانجی په‌لاماره‌كه‌ی. وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی سه‌رۆكی پـۆلیسی بێـجی یه‌كسه‌ر له‌كار لادا دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌ دواترین په‌لاماربوو كه‌ به‌م دوایـیانه‌ ئه‌و شـاره‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وت بگرێته‌وه‌.

هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت په‌لامارده‌رێـكی خۆكوژ خۆی له‌ ڕێوڕه‌سـمێـكی ناشتنی له‌ شـاری باقوبه‌ی پارێزگای دیاله‌ ته‌قانده‌وه‌ و 10 كه‌سی كوشت و 20 ی دیكه‌ی برینداركرد. ڕێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌ بۆ دوو ئه‌ندامی میلیتانێـكی هاوپه‌یمانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو.

XS
SM
MD
LG