ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند له زاری دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه كه‌وا لیسـتی هاوپه‌یمانی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق داوای
له حكومه‌تی عێراق كردووه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـكاڵایه‌ك له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكات به‌هۆی هێرشـه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردسـتان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان‌دا سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌وه داوای منه و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان داوای هیچی نه‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.