ژماره‌یه‌ك له كریستیانه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان به بۆنه‌ی جه‌ژنی كریسـمسه‌وه له شـاری بێت له‌حم كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌مه كه به‌و شـێوه‌یه له پاش
ڕاپه‌ڕینی دووهه‌می فه‌له‌ستینیـیه‌كان له سـاڵی 2000 دا ڤیسـتیڤاڵی ئه‌وها گه‌وره سـازبكرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و شـوێنه بكه‌ن كه كریسـتیانه‌كان بڕوا ده‌كه‌ن حه‌زره‌تی عیسـا له‌وێ له‌دایـكبووه.
گه‌شـتیاران و دانیشـتوان به‌شـداریكردنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیـژیـیه‌كان و سه‌رله‌نوێ بوونه‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینـیـیه‌كان.
ئاهه‌نگه‌كه له نیوه شه‌ودا له كڵێسـای له‌دایكبوونی مه‌سیح له بێت له‌حم ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی.
له ڕۆماش هه‌روه‌ها پاپا بێـندێـكتیش له نیوه شه‌وی دووشه‌ممه‌دا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێسـمسه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش وه‌ك نه‌ریت گوتارێـك به‌و بۆنه‌یه‌وه پـێشـكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش‌یش له شوێنی سه‌رۆكایه‌تی له مه‌ریلاند به ته‌له‌فون پـیرۆزبایی له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كان كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خزمه‌ت ده‌كه‌ن.