پارتی ده‌سه‌ڵاتی تایله‌ند، كه پـشتیوانی له سه‌رۆك وه‌زیری له‌كارخراو تاكسین شینه‌واترا ده‌كات، كارده‌كات له‌سه‌ر پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی هاوبه‌ندی پاش
سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا.
پارتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ئه‌و پارته‌دا هێنا كه ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵانه پـشـتیوانیان لێـده‌كرد كه 15 مانگ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیر تاكسین شینه‌واترایان له‌سه‌ر كار لابرد و كاری سـیاسـیـیان لێ قه‌ده‌غه‌كرد.
پارتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل زۆرینه‌یان به ده‌سـت نه‌هێناوه، به‌ڵام له‌و 480 كورسیـیه‌ی په‌رله‌مان 232 یان به‌ده‌سـتهێناوه و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌سه بۆ هه‌وڵی پـێـكهێنانی حكومه‌ت. به‌ڕێز تاكسین ناتوانێت بـبێت به سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و حكومه‌ته چونكه وه‌ك ئه‌ندامێـكی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردراوه.
سه‌رۆكی پارتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ساماك سوندارڤێج ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌و بـبێت به سه‌رۆك وه‌زیری داهاتوو.
پارتی دیموكراتیش كه له‌شـكر پـشتیوانیان لێده‌كات به به‌ده‌ستهێنانی به لایه‌نی كه‌م 165 كورسی ده‌بنه دووهه‌م گه‌وره‌ترین پارتی ناو په‌رله‌مان.
لایه‌نگرانی به‌ڕێز تاكسین ده‌ڵێن ئه‌و له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات، به‌ڵام ڕوون نیـیه هه‌ڵوێستی له‌شكر له‌و باره‌یه‌وه چۆن ده‌بێت.