Accessibility links

پـێتره‌یه‌س ده‌ڵێت یه‌ك له‌سه‌ر چواری میلیتانه‌ سـوننه‌كان له‌ كۆتایـیدا په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقه‌وه‌ ده‌كه‌ن


فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و ملیتانه‌ سـوننانه‌ی كه‌ له‌ دژی ئه‌لقاعیده‌ چه‌كیان هه‌ڵـگرتووه‌ له‌ كۆتایـیدا په‌یوه‌ندی به‌ له‌شـكر و پـۆلیسی عێراقه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێتره‌یه‌س ده‌شـڵێت ئه‌وانی دیكه‌ش مه‌شـقی پـیشه‌یی ده‌كرێن و له‌ دۆزینه‌وه‌ی كار یارمه‌تی ده‌درێن.

ژه‌نه‌ڕاڵ پـێتره‌یه‌س ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكایی گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا كارده‌كه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی میلیتانه‌ سونـنه‌كان. گوتیشی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ سه‌خت و ئاڵۆزه‌ و به‌ تایبه‌تی له‌ نزیك به‌غدا.

ڕۆژی شه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر ئه‌لعوبه‌یدی گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕێـگه‌ به‌و میلیتانه‌ سـونـنانه‌ نادات كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕابوون ناسـراون بـبنه‌ ڕێـكخراوێـكی له‌شـكری جیا له‌ ناو وڵاته‌كه‌دا. شـایانی باسه‌ ئه‌لعوبه‌یدی بۆ خۆی سـونـنه‌یه‌كه‌ له‌و حكومه‌ته‌ زۆرینه‌ شیعه‌یه‌دا.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و چاوپـێـكه‌وتنه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێتره‌یه‌س له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له‌ واشـنتۆن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG