Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌ردانی ئه‌فغانسـتان ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ڕۆمانۆ پـرۆدی له‌ میانه‌ی سه‌ردانێـكی بۆ ئه‌فغانسـتان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دانوستانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك حامید كارزای كرد.

هه‌روه‌ها وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێبه‌ری ئیتاڵی به‌ره‌و هیراتی شـاری خۆرئاوا به‌ڕێـبكه‌وێت تا سه‌ر له‌ هێزه‌كانی ئیتاڵیا بنكه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بدات.

ئیتاڵیا نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی له‌ ناو هێزی یاریده‌ری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناتۆدا هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌دا.

سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز پـرۆدی هات دوابه‌دوای ڕۆژێـك له‌ سه‌ردانێـكی كتوپـڕی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس سـاركۆزی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كێڤن ڕود بۆ ئه‌فغانسـتان.

هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌كه‌ به‌ڵێنیان دا به‌ پـشـتیوانكردنێـكی درێـژخایه‌نی سـیاسی و ئابوری و له‌شـكری بۆ ئه‌و وڵاته‌. به‌ڕێز ڕود نه‌خشه‌ی ڕاگه‌یاند بۆ دابینكردنی یارمه‌تی ئابوری بۆ ئه‌فغانسـتان به‌ بڕی 95 ملیۆن دۆلار.

XS
SM
MD
LG