Accessibility links

جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت دیسـانه‌وه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا باكوری عێراق بۆردومان ده‌كه‌ن


به‌رپـرسێـكی كوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێرشـێـكی تریان له‌ باكوری عێراق ئه‌نجام دا.

ده‌مڕاستی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردستانی عێراق جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت هیچ مه‌ده‌نیـیه‌ك گیانی له‌ ده‌ست نه‌دا له‌و هێرشـه‌ی له‌ نزیـك سـنووری توركیاوه‌ جێـیگرت. ده‌شڵێن دانیشـتووانان له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵـهاتن.

زووتر له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاندبوو فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كان و یه‌كه‌كانی تۆپـخانه‌یان سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی نێو باكوری عێراقیان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ كرده‌ ئامانج و ئاگاهیـیان دا كه‌ هێرشی زیاتر به‌ دوایدا دێت. ئه‌مه‌ سێهه‌مین هێرشی سـنووربه‌زاندنی توركیایه‌ له‌ دژ سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا.

له‌شـكری توركیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندبوو سه‌ده‌ها سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌ له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ كوژراون. هه‌رچه‌ندێـكه‌ هێشـتا ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیـیه‌وه‌ پـشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG