له میانه‌ی سه‌ردانێـكی پـێش وه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراویدا بۆ ئه‌فغانسـتان نیكۆلاس سـاركۆزی گه‌یشته ئه‌و وڵاته و له‌گه‌ڵ حامید كارزای هاوتایدا وتووێـژی كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـكی ئۆفیسی به‌ڕێز كارزای ده‌ڵێت سـاركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا ئه‌فغانسـتانی دڵنیا كردۆته‌وه له‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا پـشتگیری سـیاسی و له‌شـكری درێژ خایه‌ند بۆ ئه‌و وڵاته به جه‌نگ وێرانبووه دابین ده‌كات.
هاوكات به‌یانـنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمار وتووێـژیان له باره‌ی دوو كۆسـپـی سه‌ره‌كی له ئه‌فغانسـتاندا كردووه كه ئه‌وانیش ئاسایشی لاواز له‌و وڵاته‌دا و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی ڕوه‌كی حه‌شیشه.
بڕیاره نیكۆلاس سـاركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا چاوی به سه‌ربازانی فه‌ره‌نسـایی بكه‌وێت ئه‌وانه‌ی وه‌ك به‌شـێـك له هێزه‌كانی هاوكاری ئاسایشی فره ڕه‌گه‌ز به ڕابه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان كار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌شـكری فه‌ره‌نسی به زۆری له كابوڵی پایته‌خت نیشته‌جێبوون.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سـاركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا بۆ ئه‌فغانسـتان له‌و ده‌مه‌دایه كه چه‌كدارانی تاڵیبان په‌ره‌یان به كاری توندوتیژی له‌و وڵاته‌دا داوه و به زۆری هه‌رێمه‌كانی باشور و هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانی گرتۆته‌وه.