نێردراوی باڵای ئه‌مریكا بۆ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێت ئێران ده‌بێت دانی پـیادا بنێت كه پـرۆگرامێـكی نهێنی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كانی هه‌تا سـاڵی 2003 ی
زاینی هه‌بووه.
ڕۆژی هه‌ینی گریگۆری شوڵت له ڤیه‌نـنا به په‌یامنێرانی گوت كه وڵاته یه‌گكرتووه‌كان چاوه‌ڕوانی ئاگاهیدانێـك له لایه‌ن تارانه كه پـرۆگرامی ناوه‌كی به نهێنی هه‌بووه. شوڵت هۆشـداری دا كه ڕێبه‌رانی ئێران ده‌توانن هه‌ڵـبژێرن سه‌رله‌نوێ ده‌ست به پـرۆگرامه‌كانی چه‌ك بكه‌نه‌وه.
گریگۆری شوڵت ئاماژه‌ی به ڕاپـۆرتێـكی زانیاری نهێنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كرد كه گوتی ئێران پـرۆگرامی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كانی له سـاڵی 2003 ڕاگرت. ڕاپـۆرته‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێران درێژه به پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌دات به چه‌شـنێـك له نێوان سـاڵه‌كانی 2010 و 2015 ی زاینی یۆرانیۆمی پـێویستی بۆ سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كی بـبێت.
له واشـنتۆن ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان خاتوون ڕایس گوتی ئه‌مریكا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئێران كۆبوونه‌وه پـێـكبهێنێت. به‌ڵام خاتوون ڕایس گوتی تاران ده‌بێت له پـێشـدا داواكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه به‌رێت كه داوای لێده‌كات پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
خانمی ڕایس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی جیاوازی له نێوان پـێنج ئه‌ندامی دائیمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیشی له‌گه‌ڵبێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌كارهێنانی گه‌مارۆی زیاتر به دژی ئێران هه‌روا جیاوازیـیان هه‌یه.