Accessibility links

كۆنده‌لیزا ڕایس داوا له‌ كۆریای باكور ده‌كات له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی به‌رده‌وامبێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس داوای له‌ كۆریای باكور كرد ئه‌و به‌ڵـێـنانه‌ی به‌جێ بگه‌ینێت كه‌ دابووی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنی هه‌موو ده‌زگاكانی چه‌كی ناوه‌كی و ئاشـكراكردنی ته‌واوی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به‌ر له‌ كۆتایی سـاڵ.

خانم ڕایس گوتی ڕاگه‌یاندنێـكی درووست و ته‌واوی كۆریای باكور بۆ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕێ له‌ به‌رده‌م باشـكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات خۆش ده‌كات.

ڕۆژی هه‌ینی خانم ڕایس له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ گوتی به‌جێـهێنانی كۆریای باكور بۆ به‌ڵـێـنه‌كانی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پـرۆسه‌كه‌ به‌ ڕاست و درووستی به‌ڕێوه‌ بچێت.

پـیۆنگ یانگ به‌ڵێنی داوه‌ ناوه‌ندی ناوه‌كی سه‌ره‌كی له‌ یۆنگبیۆن به‌ر له‌ كۆتایی سـاڵ هه‌ڵبوه‌شـێـنێـته‌وه‌ و هه‌موو به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئاشـكرا بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست ئه‌مریكایی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌وا زانا ئه‌مریكایی‌یه‌كان پاشـماوه‌ی یۆرانیـۆمی پـیتێـنراویان له‌ ناو لووله‌ی ئه‌له‌منیۆمدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پـیۆنگ یانگه‌وه‌ كراوه‌. كۆریا ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ كه‌وا ئه‌و یۆرانیۆمی بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی پـیتاندبێت.

XS
SM
MD
LG