ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شـكستی هێنا له كۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی كۆسۆڤۆی سڕبیا كه‌وتۆته‌وه. باڕبره شۆێـتزاو له ئۆفیسی ده‌نگی ئه‌مریكا له نیویۆرك له ڕاپـۆرتێـكدا ده‌ڵێت ئه‌م شـكسـتهێنانه مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیادكردووه له نێوان سـڕبیا و هاوپه‌یمانه‌كانی، وه‌كو ڕوسـیا، له لایه‌ك و لایه‌نگرانی پلانی كۆسۆڤۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، وه‌كو یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له لایه‌ك.
هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی باڕبره شۆێـتزاوی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
چه‌ندان مانگی وتووێـژكردن له نێوان كۆسۆڤۆ و سڕبیا به نێوبژیوانی ئه‌وه‌ی كه پـێی ده‌ڵێن ترۆیكا، واته یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسـیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، له مانگی یازده به‌بێ ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر پاشه ڕۆژی ئه‌و هه‌رێمه كۆتایی پـێـهات.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆرینه‌ی ئه‌لبانی نه‌ژادی زۆرینه‌ی كۆسـۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیـیان ده‌وێت. سڕبیا خودموختاریـیه‌كی بنه‌ڕه‌تی به كۆسـۆڤۆ داوه، به‌ڵام ده‌ڵێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات پـێشـێـلی سه‌روه‌ری خاكی سـڕبیا ده‌كات. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه‌تای سـاڵی 1999 وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆسـۆڤۆ ده‌كات له‌و كاته‌وه‌ی كه ناتۆ هێزه‌كانی ئاسایشی سـڕبیای له‌وێ وه‌ده‌رنا كه ده‌ستیان له پاكتاوكردنی نه‌ژادی هه‌بوو.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی، یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان وتیان له‌به‌ر ناكۆكی مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌رێتی هه‌موو شـیان و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ گه‌یشتنه ڕێـكـكه‌وتنێـك په‌كیان كه‌وت و گه‌یشـتوونه‌ته بنبه‌ست.
سه‌رۆكی كۆسۆڤۆ فاتمیر سـه‌یجیوو وتی كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی به قۆناغێـكی گرنگ ده‌هێنێت. سه‌رۆك سـه‌یجیوو كه به ڕێـگای وه‌رگێڕێـكه‌وه قسه‌ی ده‌كرد وتی كۆسۆڤۆیـیه‌كان ئاماده‌ن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆن.
سه‌رۆك سـه‌یجیوو ده‌ڵێت " بۆ ئێمه ئه‌مه گرنگیـیه‌كی یه‌كجار مه‌زنه كه‌وا ئێمه به‌ڵێندار و پابه‌ندین بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكێ نوێی دیموكرات به پاراستنی مافه‌كانی تێـكڕای كه‌مینه‌كانی. ئه‌وه ئاوات و ئومێدی ئێمه‌یه كه‌وا له داهاتوودا ئێمه بتوانین په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی چاكی هاوبه‌شی و دراوسێـیانه له‌گه‌ڵ سـڕبیا سـازبكه‌ین."
به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیری سـڕبیا ڤۆیسلاڤ كۆسـتونچا وتی له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سـڕبیا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا وتووێـژه‌كان به‌رده‌وامبن.
ناوبراو هۆشـداری سه‌رده‌مێـكی مه‌ترسـیداری له كاروباره‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی دا ئه‌گه‌ربێت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێـگا بدات كۆسۆڤۆ به یه‌ك لایه‌نی سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت. ده‌ڵێت هه‌نگاوێـكی وه‌ها پـێشـێـلی به‌یانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها پـێشـێـلی بڕیاره‌كه‌ی خودی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌مه‌ڕ كۆسۆڤۆ ده‌كات.
ڤۆیسلاڤ ده‌ڵێت " سـڕبیا به شـێوه‌یه‌كی توند و پـته‌و به‌رگری له سه‌روه‌ری یه‌كێتی خاكی خۆی كردووه، ئێمه هه‌روه‌هاش به‌رگریمان له‌و بیرۆكه‌یه كرد كه‌وا نابێت دانوستاندنه‌كان ڕابگیرێن و یاخود ڕێـگایان لێ بگیرێت. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پـێویسته هه‌وڵ بدات بۆ گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ریـیه‌كی مام ناوه‌ندی. به‌دیل چـیـیه بۆ ڕێزگرتن له قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی؟"
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا یه‌كێتی ئه‌وروپایی ده‌ڵێت حه‌زی ده‌كرت كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕێـگایه‌ی له كۆسـۆڤۆ بكردایه، به‌ڵام ئاماده‌یه ڕۆڵی سه‌ره‌كی بـبینێت له جێبه‌جێـكردنی بڕیارێـكی دیاركردنی باری پاشه ڕۆژی كۆسۆڤۆ.
باڵیۆزی ڕوسـیا ڤیتالی چوركین ده‌ڵێت دانوستاندنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوونه له نزیـك كردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كه له هه‌موو مه‌سه‌له‌كاندا ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی له هه‌مووی گرنگتری سه‌رداری نه‌بێت. ده‌ڵێت ڕوسـیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه به‌رده‌وامبوونی دانوستاندنه‌كان ده‌توانێت ئاكامێـك وه‌به‌رهه‌م بهێنێت كه‌وا جێـگای قبوڵ بێت و ئارامی له هه‌رێمی به‌ڵـكان هه‌ر به‌رقه‌راربێت.
وتووێـژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایش له باره‌ی ئاینده‌ی كۆسـۆڤۆ بێ ئه‌نجام كۆتایی پـێهات
- Barbara Schoetzau