Accessibility links

سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێراوی كۆریای باشور هه‌ڵوێستێـكی توندتر به‌رامبه‌ر به‌ كۆریای باكور نیشـان ده‌دات


سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێراوی كۆریای باشور به‌ڵێن ده‌دات به‌ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێـستی توندتر له‌ به‌رامبه‌ر كۆریای باكور سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌ڵێت ئاڵوگۆڕكردنێـكی ته‌واوی متمانه‌یی ئابوری ده‌ستپـێـناكات هه‌تاكو كۆریای باكور به‌ ته‌واوی ده‌ست له‌ چه‌كی ناوه‌كی هه‌ڵـنه‌گرێت.

لی میونگ باك وه‌ك سه‌رۆك هه‌وڵ ده‌دات پـیـۆنگیانگ قه‌ناعه‌ت پـێـبكات كه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ مانه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ست هه‌ڵـگرتنه‌ له‌ چه‌كی ناوه‌كی. ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی ڕاگه‌یاند، ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژێرا.

فه‌رمان ڕه‌وای پـێشـووی سیئۆل هه‌روه‌ها گوتی خۆی له‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ سه‌جه‌ره‌ی پـێـشـێـلیـیه‌كانی مافی مرۆڤی باكور لا نادات و ڕه‌خنه‌گرتنی یارمه‌تی ئه‌دات كۆمه‌ڵـگایه‌كی چاكتری كۆریای باكور دروسـتبێت.

شیكه‌رانی سـیاسی ده‌ڵێن به‌ڕێز لی چاو به‌ ڕێـبازی كۆریای باشور به‌رامبه‌ر به‌ باكور ده‌خشـێنێته‌وه‌ و گوتی یارمه‌تی و هاوكاری به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌رچه‌ندێـكه‌ وردتر چاودێری دابه‌شـكردنی یارمه‌تیـیه‌كان ده‌كات.

XS
SM
MD
LG