كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن خۆكوژێـك خۆی له باكوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی كه‌م 14 كه‌سی كوشتووه كه یه‌كێـكیان سه‌ربازێـكی ئه‌مریكیـیه و 10 كه‌سی دیكه‌شی برینداركردووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێرشـبه‌ره‌كه خۆی له نێو قه‌ره‌باڵغیـیه‌كدا له نزیـك بنكه‌یه‌كی ئاسایشی له شـارۆچكه‌ی كه‌نعان له پارێزگای دیاله‌ی نائارامدا ته‌قاندۆته‌وه.
پـۆلیس ده‌شڵێت پـێده‌چێت ئامانجی هێرشه‌كه ئه‌و گروپه سونـنانه‌ی ناوچه‌كه بووبێت كه چوونه‌ته پاڵ هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕكردنی چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده له عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌ك نیاز باشـیـیه‌ك و له پـێناو ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی 100 ده‌ستـگیركراویان له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا ئازادكردووه.
له‌شـكر ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئازادكراون پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و عێراقی پـیاداچوونه‌وه‌ی به كه‌یس و فایله‌كانیان كردووه. ئه‌وان له كه‌مپـی كرۆپه‌ری نزیـك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا زیندانیكرابوون.
له‌شـكری ده‌شڵێت نزیكه‌ی 850 زیندانكراو له ماوه‌ی حه‌ج و جه‌ژنی قورباندا ئازادكراون.