Accessibility links

شه‌مه‌نده‌فه‌رێـك له‌ پاكسـتان له‌ هێـڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت و به‌هۆیه‌وه‌ 40 كه‌س ده‌كوژرێن و ده‌یان بریندارده‌بن


كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتانی ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژراون و فره‌تر له‌ 120 كه‌سی تریش برینداربوونه‌ له‌و ده‌مه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێـكی پـڕ له‌ گه‌شتیارانی جه‌ژن بوونه‌ كه‌ له‌ باشوری پاكسـتان له‌سه‌ر هێـڵه‌كه‌ی ده‌رچووه‌.

كرێـكارانی فریاگوزاری كه‌رسته‌ی بڕینه‌وه‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ ڕزگاركردنی دواترین كه‌س كه‌ به‌ زیندویی ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ناو فارگۆنێـكدا به‌ به‌دی زیانی پـێـكه‌وتووه‌ و گیری خواردبوو.

شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ پـڕه‌كه‌ له‌ كه‌راچی له‌ باشوره‌وه‌ به‌ره‌و لاهور بووه‌ له‌و كاته‌ی 12 له‌ 16 فارگۆنه‌كانی نزیـك به‌ مێحرابـپـوور له‌سه‌ر هێـڵه‌كه‌یدا لای دابوو.

گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ یارمه‌تی ئه‌و كه‌سـانه‌یان دابوو كه‌ گیریان خواردبوو پـێش ئه‌وه‌ی كرێـكارانی ته‌نگه‌تاوی و نائاسایی بگه‌ن به‌ شـوێنی ڕووداوه‌كه‌.

له‌و بڕوایه‌دان زۆربه‌ی سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و ماڵ بوونه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی قوربان.

ئه‌سعه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری سـیسـتمی شه‌مه‌نده‌فه‌ری پاكستان به‌دكاری به‌ دوور زانیـوه‌ له‌ هۆی ئه‌و ڕووداوه‌دا و گوتوویه‌تی ڕاپـۆرته‌ سه‌ره‌تایـیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن وه‌ڵدنێـك كه‌ هێـڵكانی پـێـكه‌وه‌ به‌ستووه‌ به‌هۆی سه‌رمای زۆره‌وه‌ شـكاوه‌.

XS
SM
MD
LG