Accessibility links

سه‌رۆكی پـێشـووی هۆندای سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشور ده‌هێنێت


سه‌رۆكی پـێشـووی كۆمپانیای هۆندای پاڵێوراو لی میونگ باك سه‌ركه‌وتنێـكی چاكی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشور وه‌ده‌ستهێناوه‌.

نه‌یاری سه‌ره‌كی پاڵێوراوی لیبراڵ چونگ دۆنگ یۆنگ دانی به‌ شـكستی هێنا چه‌ند كاتژمێران پاش كۆتایی هاتن به‌ ده‌نگدانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌. ڕاپـرسـیه‌كانی دوای ده‌نگدان نیشـانیاندا كه‌ ئه‌و به‌ سه‌دا 26 ی ده‌نگان له‌ پاش بووبوو.

لی كه‌ شـاره‌داری پـێشـووی سیئۆله‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ده‌ستكه‌وت سه‌ره‌ڕای ئیدعاكانی به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی دراوی كه‌ له‌ سه‌ری بوون. دوو ڕۆژ پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌كان په‌رله‌مانی كۆریای باشور ده‌نگی دا كه‌ دادپـرسـێـكی تایبه‌تی ده‌سـنیشـان بكرێت تا لێـكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئیدعاكانی گه‌نده‌ڵی له‌ دژی لی بكرێن.

هه‌ڵـبژاردنی پارتی كۆنه‌پارێزی نیشتمانی گه‌وره‌ كۆتایی به‌ ده‌یان سـاڵی ده‌سه‌ڵاتی لیبڕاڵ له‌ كۆریای باشور ده‌هێنێت. لی به‌ڵێنی داوه‌ باج كه‌مبكاته‌وه‌، یارمه‌تی زیادكرنی داهات بدات كارێـكی وه‌هاش بكات ئابوری وڵات پـتر گه‌شه‌ بـسـتـێـنێت.

XS
SM
MD
LG