دكتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای كاروباری سـیاسی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت كه‌ركوك له ده‌ست نه‌چووه به‌ڵام كه‌وته خاڵێـكی وه‌رچه‌رخانه‌وه كه تیایدا مه‌ترسـیـیه‌كان زۆر زیاتر بووه سه‌باره‌ت به درێژ خایه‌نی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌ی خه‌ڵـك چاوه‌ڕوانی ده‌كرد. هه‌روه‌ها دكتۆر جه‌بار سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه داوای كردووه بۆ شه‌ش مانگ جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 دوابخرێت، وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت پـێموایه كێشـه‌كه ئه‌مه‌نده ئاڵۆزه، ئه‌وه‌نده فره ڕه‌هه‌نده، ئه‌وه‌نده زه‌به‌له‌حه و قه‌باره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه له توانای هیچ هێزێـكدا نیـیه له ماوه‌یه‌كی وه‌ها كورتدا بتوانێت به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.