كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی نێونه‌ته‌وه‌یی گیشتوونه‌ته پاكسـتان بۆ لـێـكۆڵینه‌وه له یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی مرۆڤ به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده له‌و وڵاته، وه هه‌وڵدان بۆ
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و ڤایرۆسه له مرۆڤێـكه‌وه بۆ مرۆڤێـكی دیكه گواستراوه‌ته‌وه یان نا.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تیمێـكی سێ كه‌سی له ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO به‌ره‌و ناوچه‌ی سـنووری باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان ڕۆیشتوون، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه له مانگی ده‌وه 8 كه‌س لێی تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 بوون.
یه‌ك له تووشـبووه‌كان كه پـیاوێـك بووبوو به نه‌خۆشـیـيه‌كه گیانی له‌ده‌سـتداوه. پـیاوه‌كه له كێـڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر كاری ده‌كرد. هه‌روه‌ها له‌م دوایـیانه برایه‌كیشی گیانی له‌ده‌سـتداوه به‌ڵام چونكه تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌كرابوو نازانرێت ئایا به‌و نه‌خۆشـیـیه مردووه یان نا. برایه‌كی دیكه‌شیان تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ كرابوو و ده‌ركه‌وتبوو توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای H5N1 بووه به‌ڵام چاكبۆوه.
ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له سـاڵی 2003 وه زیاتر له 200 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیانیان له‌ده‌ستداوه.