سـه‌ناتۆری سه‌ربه‌خۆ و پاڵێوراوی پـێشـووی دیموكراته‌كان بۆ جێـگری سه‌رۆك، جۆزێف لـیبه‌رمان، پـشـتیوانی له هه‌وڵی ســه‌ناتۆری كۆماری جان مه‌كـكه‌ین ده‌ربڕیـوه كه بـبێت به پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی پارتیـیه‌كه‌ی.
لیبه‌رمان ده‌ڵێت پـشتیوانی له ســه‌ناتۆری ئه‌ریزۆنا ده‌كات له‌به‌ر ڕابردووی له‌شـكری مه‌كـكه‌ین و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی وه‌ك یاسادانه‌ر و بۆچوونی هاوبه‌شـیان له‌مه‌ڕ ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
هه‌ردوو سـه‌ناتۆر پـشتیوانیـیان له داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكا له 2003 كردووه و له‌و كاته‌وه تا ئێسـتا پـشـتیوانیشـیان له شه‌ڕ ده‌ربڕیوه.
لیبه‌رمان جێـگری ئه‌ڵـگۆر وه‌ك پاڵـێـوراوی دیموكراته‌كان له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2000 بوو. له پاشـان سـه‌ناتۆر لیبه‌رمان نوێنه‌ری كه‌نـنه‌تیكت خۆی له پارتی دیموكرات دوور خستۆته‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق و هه‌روه‌ها بوو به سه‌ربه‌خۆ، زۆر جاران ده‌نگیشی له‌گه‌ڵ كۆماریـیه‌كان داوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك ڕێبازی ده‌ره‌وه و مه‌سه‌له‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی.
له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌رزی سه‌ره‌تایی هه‌ڵمه‌تی پـێشـه‌بڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌گاته قۆناغی كۆتایی كاتێـك ده‌نگده‌ران له ویلایه‌ته‌كانی ئایوا و نیو هامشه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بۆ پاڵێوراوانیان ده‌نگ ده‌ده‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی پارتیـیه‌كانی دیموكرات و كۆماری له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مانگی 11 ی سـاڵی داهاتوودا ده‌كه‌ن.